Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:23

لەبنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک کۆتایی بەخولی فەرماندەی دەستەکان هات

کوردستان TV
100%


لە چوارچێوەی بەرنامەی مەشق و راهێنانەکانی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، بەمەبەستی پەرەپێدان بە تواناکانی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ 20ی ئۆکتۆبەری 2022، لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک، کۆتایی بەخولی پەرەپێدانی فەرماندەی دەستەکان هات.
لە خولەکەدا 75 کارمەندی لیوای2ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون و بۆماوەی پێنج هەفتە بەردەوام بوو، تیایدا بەشداربووان ئاشنا کران بەزانستی سەربازی نوێ و سەردەمیانە، هاوکات لەماوەی خولەکەدا، بەشداربووان مەشقی جەستەییان ئەنجام دا.
شایانی باسە لەخولەکەدا، بەشداربووان بەشێوەی تیۆری و کرداری مەشق و راهێنانەکانیان ئەنجام داوە، کە لەلایەن ئەفسەران و مامۆستایانی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک وانە و مەشقەکان دەوترانەوە و  بەڕێوە دەبران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.