تا ئێستا 14 بیانی دەستبەسەركراون كە لە میانی ئەو خۆپیشاندانانەی دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی سەرتاسەری ئێرانیان گرتۆتەوە.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵیی فارس بڵاوی كردەوە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە 14 بیانی دەستبەسەركراون كە ژمارەیەكیان هاووڵاتیی ئەمریكی، رووسی، نەمسایی، بەریتانی، فەڕەنسی و ئەفغانستانین.
هەرچەند ئاماژە بە رێككەوتی دەستبەسەركردنی ئەو كەسانە نەدراوە، باس لەوەیش نەكراوە كە داخۆ ئەم نۆ هاووڵاتییە بیانییەش هەژماركراون كە پێشتر وەزارەتی هەواڵگریی ئێران رایگەیاندبوو كە دەستبەسەركراون.
هێزە ئەمنییەكانی ئێران 14 هاووڵاتی بیانی دەستگیر دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.