پێوانە فەلەكییەكان ئاماژە بە روودانی خۆرگیرانێكی نیمچەیی دەكەن لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو 2022.10.25.
خۆر گیرانەكە لە كاتژمێر 12:59ی دوای نێوەڕۆ بە كاتی (هەولێر) دەست پێ دەكات و لەو كاتە مانگ لە باكوری دەستەڕاستەوە دەگاتە دیسكی خۆر و دیاردەكە دەست پێ دەكات و لە كاتژمێر 02:17ی دوای نیوەڕۆ بەرزترین ئاستی خۆرگیرانی نیمچەیی تۆمار دەكرێت و مانگ نزیكەی 51%ی دیسكی خۆر دادەپۆشێ.
پاشان وردە وردە دوور دەكەوێتەوە و لە كاتژمێر 03:30ی دوای نیوەڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا بە تەواوی كۆتایی دێت.
ئەو ناوچانەی كە ئەو دیاردەیە دەبینن بریتین لە ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەوروپا و باكور و رۆژهەڵاتی ئەفریقیا و رۆژئاوای ئاسیا، بەڵام لە دانیشتوانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەمریكای باكورو باشوور و ئوستڕالیا ئەو دەیاردەیە نابینن.
جێی باسه لە رووی فەلەكییەوە، كاتێك دیاردەی خۆرگیران روودەدات كە مانگ دەكەوێتە نێوان خۆر و زەوی بە مەرجێ لەسەر یەك راستە هێڵ بن، ئەو كاتە سێبەری مانگ كە قەبارەكەی بچووكە دەكەوێتە سەر چەند ناوچەیەكی سنوورداری وڵاتان و ناوچەكانی تری هەسارەی زەوی و تەنها دانیشتوانی ئەو شوێنانەی كە خۆر تیایدا دەگیرێت، واتە سێبەری مانگ بە سەریاندا تێدەپەڕێ ئەو دیاردەیە دەبینن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.