لیز تره‌س سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حزبی پارێزگاران و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕاگه‌یاند.
میدیا ئینگلیزییه‌كان بڵاویان كرده‌وه: لیز تره‌س سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا له حكوومه‌ته‌كه‌ی پشێوییه‌كی گه‌وره دروستببوو، دوایین پشێویش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته بوو له پۆسته‌كه‌یدا.
بڵاویشیان كرده‌وه: تره‌س له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حزبی پارێزگاران و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت ده‌مێنێته‌وه تا سه‌ركرده‌ی تر بۆ پۆسته‌كان هه‌ڵده‌بژێرن.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی لیز تره‌س له كاتێكیدایه كه ناوبراو ته‌نیا 6 هه‌فته‌یه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیای وه‌رگرتووه، به‌ڵام وه‌ك پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه به‌هۆی خراپی دۆخی ئابووری وڵات و زۆری باج له‌سه‌ر هاووڵاتییان و كێشه‌ی سووته‌مه‌نی و گرانبوونی شتومه‌ك له ناوخۆی به‌ریتانیا و نه‌توانینی بردنه‌سه‌ری ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به هاووڵاتییانیان دابوو، ده‌ست له پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كێشێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.