Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 16:10

سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى شه‌هيد زوهێر محەمەد فایەق ‏ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری نه‌قیب زوهێر محه‌مه‌د فایه‌ق كرد كه‌ دوێنێ چوارشه‌م له‌ كاتی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركێكی ئه‌منی له‌ ناوچه‌ی گه‌رمیان له‌ ئه‌نجامی كارێكی تیرۆریستی شه‌هید بوو.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا ده‌ڵێت "پرسه‌ سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو شه‌هيد ‏نه‌قيب زوهێر محەمەد فایەق‎ ‎له‌ هێزه‌كانى كۆماندۆى كوردستان ده‌كه‌م كه‌ دوێنێ له‌ ‏كاتى ڕاپه‌راندنى ئه‌ركه ئه‌منييه‌كا‌ندا له‌ ناوچه‌يه‌كى گه‌رميان له‌ ئه‌نجامێكى كارێكى ‏تيرۆرستيدا گيانى له‌ ده‌ست دا و شه‌هيد بوو". ‏

گوتیشی "له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد و سه‌بوورى و ‏ئارامى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت".

نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ فه‌رمانده‌ ئاكام ‏عومه‌ر فه‌رمانده‌ى هێزى كۆماندۆى كوردستان و هاوڕێيانى خواست كه له‌ ئه‌نجامى ‏ئه‌و كاره‌ تيرۆرستييه‌دا بريندار بوون و به‌داخه‌وه‌ برينى هه‌ندێكيان سه‌خته"‌. ‏

سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌روه‌ها گوتی "دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ تيرۆر هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى ‏له‌ ئارامى و ئاسايش ده‌كات، بۆيه‌ پێويسته‌ هاريكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌كى تۆكمه‌تر ‏له‌نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منييه‌كاندا هه‌بێت به ‌تايبه‌تيش له‌ ‏ناوچه‌كانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور تا بتوانين پێكه‌وه‌ کاراتر به‌ره‌نگارى تيرۆر و ‏چه‌كدارانى داعش ببينه‌وه‌ و به‌ هاوكاريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى يه‌كجارى له‌ناو ‏ده‌برێن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.