Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:18

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

شانده‌كه‌ بە سەرۆکایەتی مەهدی سەفەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلوماسیی ئابووری بوو.
لە کۆبوونەوەکەدا کە عەلی فکری جێگری وەزیری ئابووری ئێران ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ کرا.

هه‌روه‌ها جەخت لە برەودان بە په‌یوەندییەکان لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ بازرگانان و سەرمایەگوزاران لە ھەردوولا و نەھێشتنی ئاستەنگەکان لە بەردەم بزاڤی بازرگانی کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.