ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌رۆكی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد و هه‌ردوولا بارودۆخی سیاسی عێراقیان تاوتوێ كرد.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له شاری به‌غدا مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق پێشوازی له محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا بارودۆخی سیاسیی گشتیی عێراقیان تاوتوێ كرد.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جگه له‌م تێكستانه‌ی سه‌ره‌وه، هیچ زانیارییه‌كی تری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك بڵاو نه‌كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.