سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید عه‌قید هاوكار جاف، جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌نجامده‌رانی تیرۆركردنی ناوبراو به سزای یاسایی خۆیان ده‌گه‌ن.
ئەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار عەبدوڵا ڕەسووڵ (هاوکار جاف) ئەفسەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف گەیاند و ئاماژەی بەوە دا کە تیرۆرکردنی هاوکار جاف کردەوەیەکی تیرۆریستی و تاوانكارانه بوو، ئەنجامدەرانی تاوانەکەش بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.
بنەماڵەی شەهید هاوكار جاف، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆکی حکوومەت و ئەنجوومەنی ئاسایش دەربڕی بۆ دەستبەجێ دەستکردن بە لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆری ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە تیرۆریستییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.