Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 16:19

جۆ بایدن چۆن باس له‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی لیز تره‌س ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ركرد دوای ئه‌وه‌ی ته‌نیا 6 هه‌فته‌ له‌ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ ده‌ستی له‌كاركێشابووه‌وه‌‌.

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ وڵاته‌كه‌ی و به‌ریتانیا هاوپه‌یمانی به‌هێز و دۆستایه‌تییه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر شتێكیش ڕوو بدات ئه‌م ڕاستییه‌ به‌ نه‌گۆڕی ده‌مێنێته‌وه‌.

بایدن گوتی: سوپاسی لیز تره‌س سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌كه‌م بۆ هاوبه‌شیكردن له‌ كۆمه‌ڵێك پرسی نێوانماندا یه‌كێك له‌وانه‌ش به‌رپرسیارێتی ڕووسیا له‌ جه‌نگی ئۆكراینادا.

لیز تره‌س سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌ فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی ته‌نیا 6 هه‌فته‌بوو بۆ ئه‌م پۆسته‌ هه‌ڵبژێردرابوو.

تره‌س له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ به‌هۆی كێشه‌ و ئاله‌نگاری و ناسه‌قامگیری ئابووری وڵاته‌كه‌ی ناتوانێت له‌ پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها گوتبووی "له‌م دۆخه‌ی ئێستادا ناتوانم ئه‌و ئه‌ركه‌ ته‌واو بكه‌م كه‌ پارتی پارێزگاران بۆی دیاری كردووم".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.