Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 16:09

یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ده‌سته‌خوشكی هه‌ولێر ئه‌نجامدرا

کوردستان TV
100%

دواى ئەوەى لەسەر فەرمانى پارێزگارى هەولێر، لیژنەیەک بۆ تاوتوێکردن و ئامادەکارییەکانى دەستەخوشکى هەولێر لەگەڵ شارەکانى ترى جیهان پێکهێنرا، ئەمڕۆ پێنجشەم لە دیوانى پارێزگا، بە سەرپەرشتى د. عەلى ڕەشید سەرۆکى لیژنەکە و ئامادەبوونى سەرجەم ئەندامانى، لیژنەى ناوبرا یەکەمین کۆبوونەوەى ئاسایی خۆى ئەنجام دا.

لە کۆبوونەوەکەدا دواى ئەوەى گفتوگۆ لەبارەى دیراسەکردنى چۆنیەتى پەرەپێدانى پەیوەندییەکان لەگەڵ شارەکانى جیهان کرا بە تایبەتى ئەو شارانەى کە ژمارەیەکى زۆرى ڕەوەندى کوردستانى تێدا دەژین، تیشک خرایە سەر سەردانى شاندى باڵاى پارێزگاى هەولێر بە سەرۆکایەتى پارێزگارى هەولێر بۆ شارى ناشڤیل لە ویلایەتى تێنیسى ئەمریکا کە لە ناوەڕاستى مانگى ئایارى ئەمساڵ ئەنجامیان دا و لەگەڵ بۆردى دەستە خوشکى شارەکە و بەرپرسانى باڵاى ولایەتەکە کۆبوونەوە و سەردانەکە سەردانێکى سەرکەوتوو بوو و دەرەنجامى زۆر باش و گرنگى لێکەوتەوە.

هەروەها باس لە ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە شاندى باڵاى شارى ناشڤیل کرا کە چاوەڕوان دەکرێت بۆ زیاتر ئاشانابوون بە پایتەختى هەرێمى کوردستان و گەیشتن بەڕێککەوتننامە و لێکتێگەیشتنى دەستەخوشکى لەگەڵ هەولێر لە بەهارى ساڵى داهاتوو سەردانى هەولێر بکەن.

لە کۆتایشدا جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکانی هەولێر پایتەخت و شارەکانى ترى جیهان کرایەوە لە بوارەکانی کەلتوورى، فەرهەنگى، بازرگانی و وەبەرهێنان و دۆزینەوەى دەرفەتى کار بۆ کۆمپانیا جیهانیەکان و سوودوه‌رگرتن لە ئه‌زموونی وڵاتان بۆ زیاتر پێشخستنى هه‌ولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.