سبه‌ی هه‌ینی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه، پێشبینیش ده‌كرێ بڕیار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ساڵێكی تری هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا بدرێ.
خالید عه‌لی په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له به‌رلین پێی ڕاگه‌یاندین: سبه‌ی هه‌ینی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای فیدڕالی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجام بدات بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یاسای درێژکردنەوەی ماوەی هێزەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژه‌یاساكه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه ئاماده‌كراوه و تێیدا بڕیاردراوه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ساڵێكی تر درێژ بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا ماوه‌ی ساڵێكی تریش مه‌شق و ڕاهێنان به هێزی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان بكه‌ن، چونكه حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا پێیوایه هێشتا مه‌ترسی داعش له عێراق و ناوچه‌كه بوونی هه‌یه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هێزه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیا تا ئۆكتۆبه‌ری ساڵی داهاتوو له ئه‌ركه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رده‌وام ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.