سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌هۆی كۆچی دوایی مامۆستا ئیسماعیل خه‌یات بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه مامۆستا هونه‌رمه‌ندێكی پێشه‌نگی بواری هونه‌ری شێوه‌كاری بوو.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "بە داخه‌وه هەواڵی کۆچی دوايیی هونەرمەندی شێوەکاری ناسراوی کوردستان، مامۆستا ئیسماعیل خەیاتم پێگەیشت.
ڕاشیگه‌یاند "خوالێخۆشبوو هونەرمەندێکی پێشەنگی بواری هونەری شێوەکاری بوو کە بە هونەرە بەرزەکەی خزمەتێکی بەرچاوی بە فەرهەنگ و کولتووری گەلەکەی کرد".
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "پرسە و سەرەخۆشی لە هونەرمەند گەزیزە خانمی هاوژینی و کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانی و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبه‌شی خەمیانم".
سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە خوای مەزن داواکارم گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.