ئەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێورەسمی ئاهەنگی قوتابیيانی دەرچووی زانکۆی کوردستان-هەولێر گوتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: زانکۆی کوردستان-هەولێر یەکێکە لە زانکۆ پێشەنگەکانی هەرێمی کوردستان کە توانیویەتی بە درێژایی ئەم ساڵانە چەندین قوتابی بە توانا بەرهەم بێنێت کە زۆریان دوای دەرچوونیان توانیویانە لە کەرتی گشتی و لە کەرتی تایبەتیش رۆڵی سەرەکی ببینن لە سەرکردایەتکردن، هەروەها کاریگەرییەکی زۆریان هەبووە لە چۆنیەتی پێشخستنی هەرێمی کوردستان
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی "ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه، 5 ساڵ پێش ئێستا وه‌ك ئه‌مڕۆ، داستانی پردێ تۆمار كرا، رۆژی سه‌ركه‌وتنی نیشتمانپه‌روه‌ری و وڵاتپارێزییه به‌سه‌ر خیانه‌ت و خاكفرۆشیدا، رۆژی سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی گه‌له به‌سه‌ر چه‌ك و سته‌م و زۆرداریدا. ئه‌و رۆژه‌یه كه بیرمان دێته‌وه به بڕوابه‌خۆبوون و به خۆشه‌ویستی وڵات ده‌توانین رووبه‌ڕووی هه‌موو كێشه‌یه‌ك ببینه‌وه، بۆیە تەنیا بڕواتان بەخۆتان بێت، وەک هەمیشە پێویستە ئێوە پێش هەموو شتێک بیر لە خۆشەویستی وڵاتەکەتان بکەنەوە، بیر لە پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەتان بکەنەوە و پەرە بە پرەنسیپەکانی بەیەکەوە ژیان و ڕێزگرتن لە ئایین و نەتەوە جیاوزەکانی تر کە لە کوردستاندا دەژین بدەن".
گوتیشی: دڵنیابن سه‌ركه‌وتنتان له‌م قۆناخه، كۆتایی خوێندن و فێربوون نییه، ئه‌مه به‌شێكه له پرۆسه‌ی خوێندن و له‌مه‌ودواش پێویسته زیاتر خۆتان ماندوو بكه‌ن بۆ پێگه‌یاندنی خۆتان و یارمه‌تیدانی گه‌ل و وڵاته‌كه‌تان.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها گوتی: ژیانتان له ئه‌مڕۆوه ده‌ست پێ ده‌كات، ئێوه توانای په‌روه‌رده‌ییتان به‌ده‌ستهێناوه، ده‌رچوونتان به كاری تیم بووه، پێویسته به تیمیش كار بكه‌ن، ده‌مه‌وێت سوپاسی به‌شه‌كانتان و مامۆستاكانتان بكه‌م و ئه‌وان ژیانی خۆیان تا ڕاده‌یه‌ك پشتگوێ خستووه بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه به ئامانجتان بگه‌ن.
سەرۆکی حکوومەت ڕوونی كرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگییه‌كی زۆر به په‌روه‌رده ده‌دات، ڕوانگه‌مان ئه‌وه‌یه، بتوانین ئامرازی پێویست فه‌راهه‌م بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت وه‌به‌رهێنان لە مرۆڤ بكرێت، ده‌مانەوێت هه‌موو ده‌رچووییه‌كی كوردستانی ده‌نگی خۆی هه‌بێت له كێشه‌كانی ئه‌مڕۆ و ئه‌و كێشانه‌ی له داهاتوو رووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ده‌بینم قوتابی زیره‌كمان هه‌ن و ده‌یانه‌وێت ژیانێكی باشتر بۆ خاك و وڵاتمان دابین بكه‌ن، هه‌بوونی شاره‌زاییه‌كی باش و په‌روه‌رده‌یه‌كی باش و خه‌ڵكی خوێنده‌واری باش، به‌شێكی گرنگه له‌و هه‌وڵه‌ی ئێمه ده‌ستمان پێكردووه، ئێمه شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت ئێوه رۆڵێكی باش له وڵاته‌كه‌دا بگێڕن، دڵنیام هه‌ریه‌ك له ئێوه، به‌شداری خۆی ده‌بێت له‌و داهاتووه‌ی له پێشتانه.
لە تەوەرێکی دیکەی گوتارەکەیدا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوە دا کە پێویسته عێراق سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان قبووڵ بكات، نه‌ك رووبه‌ڕووی بێته‌وه.
گوتيشی: عێراق له چوارڕێیانێکدایە کە ده‌بێت ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژێردراون، لایه‌نه‌كان كۆبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی ڕاشكاویان له‌گه‌ڵ بكه‌ن بۆ قۆناخی داهاتووی وڵات، تیرۆریزم هه‌یه، ئاوی خواردنه‌وه نییه، پاره‌یه‌كی زۆر دیار نه‌ماوه، خه‌ڵك هیوای به داهاتوویه‌كی باشتره، پێداویستییه‌كانیان دواخراون، وڵات ناتوانێت به‌مجۆره به‌رده‌وام بێت، خه‌ڵك به ڕوونی ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ره‌تیان كردووه‌ته‌وه، عێراق ده‌بێت سه‌ركه‌وتنی ئێره قبووڵ بكات، نه‌ك به‌رهه‌ڵستی بكات. ئێمه ده‌توانین هاوكار بین بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببەینە ئاستێكی دیكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.