له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان، یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان بۆ ساڵی 2022 به‌رده‌وامه.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی 2 گه‌ڕ له‌به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، ده‌ست به یارییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌م کرا.
لە یەکەم یاری ئەم گەڕەدا، ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی ئەکاد ـ عەنکاوە میوانداری یانەی هێرشی کرد، ئەکاد یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی تەواو کرد بە ئەنجامی 76 بەرامبەر 68 خال بۆ هێرش.
خشتەی بەڕێوەچوونی دوو یارییەکەی دیکە لە گەڕی سێیەم بەم شێوەیە بەڕێوە دەچێت:
یه‌كشه‌م 23-10-2022
سۆلافی نوێ - ده‌ربه‌ندیخان. له هۆڵی (حه‌ی حه‌جاج) له كه‌ركووك - كات 3:00 ئێواره
سێشه‌م 25-10-2022
زاخۆ - قه‌ڵا. له هۆڵی (بنكه‌ی وه‌رزشی) له زاخۆ - كات 3:00 ئێواره
لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشدارن و خولەکەش به شێوازی خول به یه‌ك قۆناغ به‌رێوه ده‌چێت، 21 یاری له خوله‌كه‌دا له ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا بەرێوە دەچێت، له هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه ده‌چێت و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كات.
یانه به‌شداره‌كان بریتین له:-
قه‌ڵا، هێرش، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلافی نوێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.