Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 16:08

رۆژی ده‌نگدانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ئاشكرا كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ رۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت بۆ ده‌نگدان و متمانه‌به‌خشین به‌ حكوومه‌تی نوێی عێراق.

میدیاكانی عێراق له‌سه‌ر زاری ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان بڵاویان كرده‌وه‌: بڕیار بوو دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان و متمانه‌به‌خشین به‌ كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو به‌ڕێوه‌ بچێت، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخرا.

بڵاویش كرایه‌وه‌: هۆكاری دواخستنی دانیشتنه‌كه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ده‌رفه‌تی زیاتر بدرێته‌ په‌رله‌مانتاران بۆ خوێندنه‌وه‌ی سیڤی كاندیده‌كانی كابینه‌ نوێیه‌كه‌ی حكوومه‌ت.

ئاماژه‌شی دا: رۆژی دووشه‌می داهاتوو دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و متمانه‌ به‌ كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌درێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ده‌نگ به‌ حكوومه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی سوودانی ده‌درێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.