Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:22

سبەی پالەوانیه‌تی بادمنتۆنی یانەکانی کوردستان دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%

لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی بادمنتۆنی کوردستان، سبەی هەینی پالەوانیه‌تی بادمنتۆنی یانەکان لەسەر ئاستی کوڕان لە شاری کەرکووک لە هۆڵی یانەی وەرزشی کەیوان دەست پێ دەکات.

پالەوانێتییەکە تا دووسبه‌ی شەمووش بەردەوام دەبێت.

یاریزانان لە یانەکانی کوردستان بۆ تەمەنەکانی خوار 17 ساڵ، خوار 15 ساڵ، خوار 13 ساڵ، خوار 11 ساڵ بەشدارن.

کار و چالاکی یەکێتییە وەرزشییەکانی کوردستان لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان و بە پاڵپشتی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.