هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركرده‌كانیدا، محه‌مه‌د شیاع سوودانییان سه‌رپشك كرد له دیاریكردنی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و تێپه‌ڕاندنی هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه دێنه به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو سه‌رپشكه له هه‌ڵبژاردنی وه‌زیرانی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی، هه‌روه‌ها سه‌رپشكه له دیاریكردنی به‌ربژێری نوێ و گۆڕینی وه‌زاره‌ته‌كانیش له‌نێوان پێكهاته‌كاندا یاخود له‌نێو پێكهاته‌یه‌كدا.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ته‌نانه‌ت محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رپشك كرد له دیاریكردنی وه‌زیره‌كانی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌شی.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو كرا كه‌سانی شیاو و پسپۆڕ بۆ پۆستی وه‌زیرانی ناوخۆ و به‌رگری دیاری بكات و ئه‌م دوو پۆسته به‌ده‌ر بكات له پشكه‌كان و به‌ربژێرانی كه‌سایه‌تی مه‌ده‌نی یان سه‌ربازی، به مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری كاریگه‌ر به‌گوێره‌ی به‌رنامه وزارییه‌كان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بڕیاره له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو و له ڕۆژی دووشه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه بۆ بۆ ده‌نگدان و متمانه‌به‌خشین به كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودان و حكوومه‌تی نوێی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.