Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:33

25 تاوانی دزیكردنیان له‌ ماركێت و ماڵان ئه‌نجامداوه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی باندێكی گه‌وره‌ی دزیكردنیان ڕاگه‌یاند كه له‌ چه‌ند شارێك‌ 25 تاوانی دزیكردنیان له‌ ماركێت و ماڵان ئه‌نجامداوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی پۆلیس ڕایگه‌یاند: لە میانەی کاروچالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لەلایەن هێزەکانمان و تیمەکانی بەڵگەی تاوان لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا 3 کەسیان بە تۆمەتی تاوانی دزیکردن دەستگیر کرد.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکان دەرکەوت 25 تاوانی دزیکردنیان لە شارۆچكه‌كانی کۆیە، ڕانییە، حاجیاوا و شاره‌دێی خەلەکان ئەنجامداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، تۆمەتباران کە دانیشتووی سنووری دەرەوەی ئیدارەی ڕاپەڕینن، چەندین تاوانی دزیکردنیان لە مارکێتەکان و ماڵان و چەندین شوێنی تر ئەنجامداوە.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەکانی تاوانی دزیکردن ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.