Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:35

نرخی نه‌وت كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانی جیهان كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌گه‌ری زیادبوونی خواستی وزه‌ له‌لایه‌ن چینه‌وه‌.

نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12 سه‌نت دابه‌زی و ئێستا به‌رامبه‌ره‌ به‌ 92.26 دۆلار.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش 4 سه‌نت دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێك به‌رامبه‌ره‌ به‌ 84.47 دۆلار.

سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی نرخی ئه‌مڕۆی نه‌وت، به‌ڵام به‌ تێكڕأی نرخی هه‌فته‌یه‌ك نرخه‌كه‌ی به‌ ڕێژه‌ی 0.7% به‌رز بۆته‌وه‌ و پێشبینیش ده‌كرێ هه‌فته‌ی داهاتوو زیاتریش به‌رز بێته‌وه‌ به‌هۆی زیادبوونی خواست له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی له‌لایه‌ن وڵاتی چین و به‌شێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.