Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:27

میسی خه‌ڵاتێكی تری له‌ خولی فڕه‌نسا پێ به‌خشرا

کوردستان TV
100%

لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی و یانه‌ی پاریس سان جێرمان خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خولی فڕه‌نسای پێ به‌خشرا.

میسی خه‌ڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی فڕه‌نساوه‌ پێدرا و پێش هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان جۆناسان دێڤید یاریزانی یانه‌ی لیل و دانگۆ ئۆتارا یاریزانی یانه‌ی لۆریان كه‌وته‌وه‌.

میسی مانگی ڕابردوو به‌شداریی له‌ 3 یاریی خولی فڕه‌نسا كردبوو، ڕۆلی سه‌ره‌كیشی گێڕابوو له‌ سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌رامبه‌ر یانه‌ی نانت له‌ سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو به‌ دروستكردنی هه‌ردوو گۆڵی یانه‌كه‌ی.

میسی هه‌ر له‌ مانگی ڕابردوودا له‌ دوو یاریی تریشدا رۆلی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌ سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی به‌تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیۆن كه‌ گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد و ئاستێكی نایابیشی پێشكه‌ش كرد.

به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌به‌رزه‌ی له‌ سێ یاریی مانگی ڕابردوودا پێشكه‌شی كرد، میسی توانی ڕێژه‌ی 58%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبێنێ و به‌ باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خولی فڕه‌نسا ده‌ستنیشان بكرێ.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.