Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:34

راهێنه‌رێكی تریش له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلای ئینگلیزی به‌ فه‌رمی دوورخستنه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی ستیڤن گیراردی له‌ پۆسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند دوای شكسته‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوویان له‌ گه‌ڕی 12ی خولی نایابی ئینگلیزیدا.

شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلا له‌ گه‌ڕی 12ی خولی نایابی ئینگلیزی بووه‌ مێوانی یانه‌ی فولهام و یارییه‌كه‌ی به‌ ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێ وه‌ڵام دۆڕاند.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند: سوپاسی ستیڤن گیرارد ده‌كه‌ین كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كاری له‌گه‌ڵمان كرد، هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ قۆناغی داهاتوودا بۆ ده‌خوازین.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا له‌ 7 یاریی ڕابردوویدا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی خواردووه‌ و هیچ سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئێستا ڕكابه‌رییه‌كانی خولی نایابی ئینگلیزی له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایه‌، به‌ڵام یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا ترسی له‌ دابه‌زین هه‌یه‌ و هه‌ر به‌هۆیه‌وه‌ به‌م خێراییه‌ گیراردی له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌، یانه‌كه‌ ئێستا به‌ 9 خاڵ له‌ ڕیزبه‌ندی 17ی یانه‌كانه‌.‌

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.