به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له هه‌ردوو ڕۆژه‌كه‌دا پێشبینی بارانبارین ده‌كرێ.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كان ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی هەور دەبیت لەگەڵ هەبوونی تاوەباران و برووسکە، سەرەتا بارانبارین بە شێوەی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای دهۆک دەبێت و پاشان لە زۆربەی ناوچەکانی تر بارانبارینمان دەبێت .
ڕاشیگه‌یاند: پله‌كانی گه‌رما 3 بۆ 2 پله له تۆماره‌كانی رۆژی پێشوو نزمتر ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكور و باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و هه‌روه‌ها له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ندیش ده‌بێت، مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 9 – 7 مه‌تر ده‌بێت.
سبه‌ی شه‌مووش كه‌شوهه‌وا بریتی ده‌بێت له: ئاسمان بە گشتی هەور دەبیت لەگەڵ بوونی بارانبارینێکی کەم لە زۆربەی ناوچەکاندا، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بارانبارین زیاتر دەبێت، هه‌روه‌ها کاریگەری ئەم ناجێگیرییەی کەش تا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەم بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان بە لاوازی دەمێنێتەوە.
سه‌باره‌ت به پله‌كانی گه‌رماش كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پله‌ی گه‌رما نزم دەبێتەوە بە نزیکەی 1 بۆ 3 پلە لە ناوچە جیاجیاکان بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ هه‌ینی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باشووری رۆژئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8 – 10 مه‌تر ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 28 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 28 پلەى سیلیزى
دهۆک: 27 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 28 پلەى سیلیزى
سۆران: 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 32 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.