Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 22:44

ئێران داوا له‌ هاووڵاتییانی ده‌كات به‌ په‌له‌ ئۆكراینا جێبهێڵن

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی داوای له‌ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد بۆ سه‌لامه‌تی گیانیان، له‌م ماوه‌یه‌دا گه‌شت بۆ وڵاتی ئۆكراینا نه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی له‌و وڵاته‌ن به‌ زووترین كات شوێنه‌كه‌ جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ململانێ سه‌ربازییه‌كان و ناسه‌قامگیری له‌ ئۆكراینا، ئامۆژگاری هاووڵاتییانی ئێرانی ده‌كه‌ین خۆیان له‌ گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاته‌ به‌ دوور بگرن.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه‌شی ئێستا له‌ ئۆكراینان، ده‌بێت به‌ زووترین كات ئه‌و وڵاته‌ جێبهێڵن بۆ ئه‌وه‌ی گیانیان سه‌لامه‌ت بێت.

به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌وه‌ بۆردومان و هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی سوپای ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌ به‌تایبه‌تیش دوای ته‌قینه‌وه‌ی پرده‌كه‌ی قه‌رم له‌لایه‌ن ئۆكرایناوه‌.

هێرشه‌ ئاسمانی و بۆردومانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چڕ و به‌رده‌وام شاركانی كیێف و خاركۆف و چه‌ند شارێكی تریشی گرتۆته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ كاره‌با له‌ زۆرێك له‌ ناوچه‌كانی ئۆكراینا پچڕاوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.