كۆمه‌ڵێك وه‌رزشوانی ئێرانی به فه‌رمی سكاڵایان له یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) تۆمار كردووه و داوایان كردووه هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئێران له ركابه‌رییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ دوور بخرێته‌وه كه بڕیاره مانگی داهاتوودا ده‌ست پێ بكات.
ماڵپه‌ڕی (سكای سپۆڕت) ئاشكرای كرد: فیفا سكاڵا و داواكاری كۆمه‌ڵه وه‌رزشوانه پیاو و ئافره‌ته‌كه‌ی ئێرانی به‌ده‌ست گه‌یشتووه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا تاوتوێی داواكارییه‌كه‌یان ده‌كات.
وه‌رزشوانه ئێرانییه‌كان له سكاڵایه‌كه‌یان بۆ فیفا نووسیویانه كه ئێران هیچ شوێنێكی له وه‌رزش و یاریی تۆپی پێدا نییه، چونكه حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام ژنانی بێبه‌ش كردووه له چوونه نێو یاریگه و به‌شداریكردنی یارییه‌كان، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێنماكانی فیفایه.
لای خۆشییه‌وه یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی تا ئێستا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م سكاڵا و داواكارییه‌ی وه‌رزشوانانی ئێران نه‌داوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا وه‌ڵامی سكاڵاكه بداته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بڕیاره یارییه‌كانی مۆندیالی 2022 له 20ی تشرینی دووه‌م تا 18ی كانوونی یه‌كه‌م له وڵاتی قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره یارییه‌كانی جامی جیهان له‌سه‌ر خاكی وڵاتێكی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.