Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 22:40

هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌زاران ئاواره‌ی سووری ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كرێنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی لبنان ئاشكرای كرد كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ زۆر 6 هه‌زار ئاواره‌ی سووری ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌.

عیسام شه‌ره‌فه‌دین وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی لبنان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: رۆژی چوارشه‌می داهاتوو به‌ دوو وه‌جبه نزیكه‌ی‌ 6 هه‌زار ئاواره‌ی سووری ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌.

میشال عه‌ون سه‌رۆكی لبنان هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ ناچارن به‌ زۆری سه‌رجه‌م ئاواره‌ سوورییه‌كان ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه‌ له‌ وڵاتی لبنان ده‌ژین، بگه‌ڕێننه‌وه‌ وڵاته‌كانیان.

لای خۆشییه‌وه‌ هێكتۆر حه‌جاڕ وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی لبنان ڕه‌تی كردبووه‌وه‌ كه‌ پڕۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی ئاواره‌ سوورییه‌كان بۆ مه‌رگ بێت‌، به‌ڵكو ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئاواره‌ سوورییه‌كان بۆ زێد و مێژوو و شارستانییه‌ت و ژیانیان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ تا به‌ كه‌ڕامه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یان بژین.

جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌كان ته‌نیا ئه‌و هاووڵاتییه‌ سوورییانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ مافی مانه‌وه‌ی یاساییان هه‌یه‌، به‌ڵكو ئه‌وان ده‌توانن له‌سه‌ر كار و پیشه‌ی خۆیان له‌ وڵاتی لبنان به‌رده‌وام بن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.