Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 22:46

عێراق له‌ گه‌شتی عومڕه‌دا پله‌ی دووه‌می جیهانی گرتووه‌

کوردستان TV
100%

هاووڵاتییانی عێراقی له‌ ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومڕه‌دا پله‌ی دووه‌میان له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهاندا گرتووه‌ و له‌ ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌میشدا هاووڵاتییانی ئه‌ندۆنیسیا دێن.

هانی عومه‌یری ئه‌ندانی لیژنه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: ئێستا له‌ ته‌واوی عێراق نزیكه‌ی 150 كۆمپانیا هه‌ن گه‌شتی عومڕه بۆ وڵاتی سعوودییه‌‌ به‌ باشترین شێوه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ڕیزبه‌ندی وڵاتانی جیهان له‌ ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومڕه‌دا عێراق له‌ ڕیزی دووه‌م دێت دوای ئه‌ندۆنیسیا، دوای ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی توركیا، پاكستان، مالیزیا، هیندستان و ئازه‌ربایجان دێن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ له‌ داهاتوودا ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومڕه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان زیاتر ببێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئێستا نرخی ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومڕه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌هۆی زۆری كۆمپانیاكان و ڕكابه‌ری له‌نێوانیاندا، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌ و ئێستا كه‌مترین نرخی هه‌ر گه‌شتێكی عومڕه‌ له‌نێوان 650 تا 700 دۆلاره‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.