ئه‌مرۆ هه‌ینی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بریاری له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای فیدڕال كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌نجام دا بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یاسای درێژکردنەوەی ماوەی هێزە سه‌ربازییه‌كان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
پڕۆژه‌یاساكه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه ئاماده و پێشكه‌شكرابوو و تێیدا داواكرابوو ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌یان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵێكی تر درێژ بكرێته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یاساكه كۆبووه‌وه و دواتریش بابه‌ته‌كه خرایه ده‌نگدانه‌وه، 535 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به به‌ڵێ دا بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان بۆ ماوه‌ی ساڵێكی تر.
به‌مه‌ش 500 ڕاوێژكار و سه‌ربازی ئه‌ڵمانی له‌نێو هاوپه‌یمانی ناتۆ و هاوپه‌یمانی شه‌ڕی دژی داعش و بۆ مه‌به‌ستی به‌رقه‌راربوونی ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، بۆ ساڵێكی تریش له‌و ناوچانه ده‌مێننه‌وه.
حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له پڕۆژه‌یاساكه‌دا جه‌ختی كردبووه‌وه كه پێویسته ماوه‌ی مانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌یان ساڵێكی تر درێژ بكرێته‌وه، چونكه هێشتا مه‌ترسییه‌كانی داعش له عێراق و ناوچه‌كه بوونی ماوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.