پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، ده‌ست به ئه‌نجامدانی 15 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ده‌شتی هه‌ولێر به گوژمه‌ی نزیكه‌ی 10 ملیار دینار ده‌كه‌ن.
پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لەچوارچێوەى پلان و بەرنامەکانمان بۆ ساڵى 2022-2023 و خزمەتکردنى زیاترى هاووڵاتییان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى پێویست، لە سنوورى قائیمقامییەتى قەزایی دەشتی هەولێر ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ژماریه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزای ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: پڕۆژه‌كان لە سەر بودجەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بە گوژمەى (9 ملیار و 948 ملیۆن و 277 هەزار و 400 دینار) جێبه‌جێ ده‌كرێن.
پارێزگای هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه ژماره‌ی پڕۆژه‌كان بریتین له 15 پڕۆژەیى خزمەتگوزاری جۆراوجۆر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.