Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:35

هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆی مزگەوتی خەدیجە کوبرا لە هەولێر ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی خەدیجە کوبرا لە هەولێر، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ هەینی 21ـی 10ـی 2022 مزگەوتەکەی ئاشکرا کرد.

عومر چنگیانی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی خەدیجە کوبرا لە هەولێر ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی ئاگرێک لە باخەکەی پێش مزگەوت کەوتەوە کە زیانی لە شتوومەکی ئەو پیاوە پیرەی باخەکەی قیبلەی مزگەوت دەبات بەڕێوە و کارەبا و کێبڵ و بەشی دەرەوەی سپلیتەکان.

ڕاشیگەیاند: دەرکەوت دەرەنجامی چاییلێنانی ئەو پیاوە بووە و لەبیری چووە ئاگرەکە بکوژێنیتەوە.

ئەمڕۆ لە کاتی نزیک نوێژی هەینی ئاگر لە مزگەوتی خەدیجە کوبرا لە هەولێر کەوتەوە، بەزووترین کات لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.