Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:18

لە کاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ هەینی  21ـی 10ـی 2022 ڕایگەیاند، دوو کەسیان لە کاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا دەستگیر کران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ع. ع. ج) و (ژ. ک. ا.) لە شەقامی کۆیە نزیک نەخۆشخانەی (CMC) لەکاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.

ڕاشیگەیاند: لەدوای دەستگیرکردنیان دەستبەسەر ماتۆڕ سکیلێک و ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر داگیرا.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگە کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.