Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:29

شێوازی حوکمڕانی و ژیانی کۆمەڵایەتی و سەربازی و ئابووری شارستانییەتەکانی هەزارەی دووەمی پێش زایین لە کوردستان دەخرێتەڕوو

کوردستان TV
100%

سیمپۆزێۆمی زانستیی شوێنەواری تایبەت بە هەزارەی دووەمی پێش زایین تایبەت بە کوردستان بەڕێوە دەچێت.

کەیفی مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی ڕاگەیاند، سیمپۆزێۆمی زانستی شوێنەواری تایبەت بە هەزارەی دووەمی پێش زایین تایبەت بە کوردستان بە هاوبەش لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری هەرێمی کوردستان و پەیمانگای فەڕەنسی IFPO لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەمە (23 - 24) تشرینی یەکەم لە هۆڵی توانا مرۆییەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوزار لە گەڕەکی ڕووناکی بەڕێوە دەچێت.

کەیفی مستەفا گوتیشی لە دوو رۆژی سمپۆزێۆمدا، 12 بابەتی زانستی لەلایەن چەند پسپۆرێکی بواری شوێنەوار لە ناوخۆ و دەرەوە بەتایبەتی ئەنجامی نوێی هەڵکۆڵین لە هەرێمی کوردستان بۆ سەردەمی هەزارەی دووەمی پێش زایین (4 هەزار ساڵ پێش ئێستا) لەگەڵ هەندێ کار و چالاکیی شوێنەوارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک پێشکەش دەکرێن.

بە گوتەی بەڕێوەبەری شوێنەواری هەرێمی کوردستان، لە لێکۆڵینەوە زانستییەکانی شوێنەواردا، حوکمڕانی ئەوکات و شێوەی ژیانی کۆمەڵایەتی و سەربازی و ئابووری و جۆری حوکمڕانییەکەیان و پەیوەندییان لەگەڵ شارستانییەتەکانی دەوروبەر دەخرێنە ڕوو. بەتایبەتی گرنگی بە رۆڵ و کاریگەری لەسەر بونیادنانی شارستانییەت لە ناوچەی میزۆپۆتامیا لەلایەن هەردوو شارستانییەتی ئاشووری و میتانییەکانەوە دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.