دوای ئەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا مانەوەی هێزەکانی سوپاکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان درێژکردەوە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیارەکە دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: پێشوازی لە دەنگدانی ئەمڕۆی بوندستاگ (پەرلەمانی ئەڵمانیا) دەکەم بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی بوندسوێر لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگەیاند: ئێمە بە ئیرادەیەکی هاوبەش پێکەوە دەوەستین، بۆ ئەوەی نەهێڵین ستەمکاری لە ناوچەکەماندا ڕەگ داکوتێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌نجام دا بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یاسای درێژکردنەوەی ماوەی هێزە سه‌ربازییه‌كان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
پڕۆژه‌یاساكه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه ئاماده و پێشكه‌شكرابوو و تێیدا داواكرابوو ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌یان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵێكی تر درێژ بكرێته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یاساكه كۆبووه‌وه و دواتریش بابه‌ته‌كه خرایه ده‌نگدانه‌وه، 535 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به به‌ڵێ دا بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان بۆ ماوه‌ی ساڵێكی تر، به‌مه‌ش 500 ڕاوێژكار و سه‌ربازی ئه‌ڵمانی له‌نێو هاوپه‌یمانی ناتۆ و هاوپه‌یمانی شه‌ڕی دژی داعش و بۆ مه‌به‌ستی به‌رقه‌راربوونی ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، بۆ ساڵێكی تریش له‌و ناوچانه ده‌مێننه‌وه.
حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له پڕۆژه‌یاساكه‌دا جه‌ختی كردبووه‌وه كه پێویسته ماوه‌ی مانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌یان ساڵێكی تر درێژ بكرێته‌وه، چونكه هێشتا مه‌ترسییه‌كانی داعش له عێراق و ناوچه‌كه بوونی ماوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.