Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:31

لەخولی تۆپی دەستی نایابی کوردستان سۆران سەرکەوتنی بەسەر ئاڵا تۆمارکرد و سبەش دوو یاری دیکە بەرێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

له‌ژێرچاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی ده‌ستی كوردستان، یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی كوردستان بۆ وه‌رزی 2022  له‌سه‌ر ئاستی كوڕان ده‌ستیپێکرد.

یارییەکەش بەسەرکەوتنی یانەی سۆران بەئەنجامی 27 گۆڵ بەرامبەر 22 گۆڵ بۆ ئاڵا بەکۆتا هات.

سبەی شەممەش 22 ی 10 ی 2022 ، کاتژمێر 2:30پاش نیوەڕۆ کەرکوک میوانداری هەولێر دەکات ، لەهەمان کاتی ئاماژە پێدراودا کۆیە میوانداری  سلێمانی دەکات.

له‌خوله‌كه‌دا شه‌ش یانه‌ به‌شدارن و یارییه‌كانیش به‌شێوازی خول و به‌یه‌ك قۆناغ له‌ماوه‌ی پێنج گه‌ڕدا  به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان له‌كاروچاڵاكییه‌كانی به‌رده‌وامه‌ به‌پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.