Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:33

لەبارەی قەرزی کارەباوە هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە

کوردستان TV
100%

کارەبای هەولێر ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە بەهۆی قەرزی کارەباوە، کارەبایان بڕاوە.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای 2ـی هەولێر ڕایگەیاند: ئاگاداری ھاووڵاتیانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەکەینەوە، ئەوانەی بە ھۆی قەرزی کارەباوە، کارەبایان بڕدراوە  یاخود قەرزی کارەبایان ھەیە ئەوا سبەی شەممە 22ـی 10ـی 2022 دەتوانن سەردانی بەشی فرۆشیاری وزە/2 بکەن مامەڵەکانیان ڕایی دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: وەزارەتی کارەبا زیاتر لە یەک ترلیۆن دیناری قەرزی کرێی کارەبای لای ھاووڵاتییان و فەرمانگەکانی میری و کەرتەکانی پیشەسازی و بازرگانییە.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش دابوو کە وەزارەتی کارەبا پلانی خۆی ھەیە بۆ گێڕانەوەی قەرزەکانی کرێی کارەبا، دەمانەوێت ھەندێ ڕێوشوێنی دیکە بگرینەبەر بۆ گەڕاندنەوەی قەرزی کارەبا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.