كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر زانیاری له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی كامپی نوێی كونسوڵخانه‌كه‌ی له هه‌ولێر ئاشكرا كرد.
كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: كه‌مپی نوێی كونوسڵخانه‌كه‌یان له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 51 دۆنم دروست ده‌كرێت كه جگه له كونسوڵخانه، شوێنی نیشته‌جێبوونی كارمه‌ندان و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی تایبه‌ت به چالاكییه‌كانی كونسوڵخانه‌كه له‌خۆده‌گرێت.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دیزاینی كه‌مپی نوێی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، ئاماژه به‌وه كراوه، ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و جیاوازییه كلتوورییه‌كانی عێراق تێیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به مێژووی دێرینی شاری هه‌ولێری پایته‌ختیش كردووه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌دا، كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر جه‌ختی کردووەتەوە کە گرنگی زۆر به ژینگه‌ی كه‌مپه نوێیه‌كان دراوه كه وه‌ک شوێنی كاركردن و شوێنی كاتبه‌سه‌ربردن سوودی لێوه‌رده‌گیرت و هاوكارێكی گرنگ ده‌بێت بۆ پاكراگرتن و فێنكردنی ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی شاری هه‌ولێر، به‌هۆی بوونی ڕووبه‌ری فراوان له سه‌وزایی و دارودره‌خت.
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی كه‌مپی نوێی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، جه‌خت له‌سه‌ر پلانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كراوه‌ته‌وه كه هه‌وڵده‌درێت له مانگی ئاداری 2024 كونسوڵخانه‌ی گشتیی نوێی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر بكرێته‌وه و ئێستا كار له‌سه‌ر داخستنی كه‌مپی عه‌نكاوه‌ی كونسوڵخانه‌ی ناوبراو ده‌كات، به چۆڵكردنی خانووی كرێی كارمه‌نده‌كانیان و به‌كرێدانی ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دروستیان كردووه، كه له‌گه‌ڵ باڵه‌خانه‌كاندا، چه‌ند چێشتخانه و بازاڕگه‌یه‌كیش له‌خۆ ده‌گرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.