Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:27

کەشناسی ڕێژەی بارانبارینی ئەمڕۆی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی ئەمڕۆ هەینی 21ـی 10ـی 2022 بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمشەو بارانبارین بەردەام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێ ئەمشەو بارانبارین بەشێوەی نمەبارانى پچڕپچڕ بەردەام بێت.

ڕاشیگەیاند: ئەگەریش هەیە لە هەندێ ناوچە بارانى مامناوەند ببارێ کە هەورەتریشقەشى لەگەڵ بێت بەتایبەت لە کاتەکانى دوای نیوەشەو تاوەکو بەرەبەیان.

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕێژەی باران بارینى ئەمڕۆى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بەمشێوەیە خستەڕوو:-

هەولێر 1.8 ملم

خەبات 0.2 ملم

 شەمامک 0.3 ملم

 پیرمام 2.6 ملم

سلێمانى  دڵۆپ دڵۆپ

چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ

دهۆک دڵۆپ دڵۆپ

زاخۆ 14.2 ملم

بامەرنێ 3.0 ملم

بازیان 0.2 ملم

سۆران 1.4 ملم

کانى ماسى 2.6 ملم

حاجى ئۆمەران 11.8 ملم

 کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.