دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەمڕۆ هەینی 21ـی 10ـی 2022، ژمارەیەک منداڵ بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی ئەڵمانیا دەکات.
لە ڕاگەیەنراوی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر هاتووە "بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و د.مەعاف کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی و د. دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و نوێنەرانی رێکخراوی گوندی ئاشتی-ی ئەڵمانی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی گوندی ئاشتی-ی ئەڵمانی لە بارەگای سەرەكیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گرێبەستی پڕۆژەی چارەسەری پزیشكیی منداڵانی نەخۆشی كوردستانیان لە وڵاتی ئەڵمانیا واژۆ كرد."
ئاماژەی بەوەش داوە کە لە قۆناغی یەكەم 9 منداڵی نەخۆش ڕەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا دەکەن بۆ چارەسەرکردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.