Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:28

بەڵگەنامەی نهێنی و هەستیار سەبارەت بە چین و ئێران لە ماڵی ترەمپ دەدۆزرێنەوە

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە لە کاتی گەڕان بەناو ماڵەکەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە فلۆریدا لەلایەن FBIـەوە، زانیاری هەواڵگیری زۆر هەستیاریان سەبارەت بە ئێران و چین دۆزراوەتەوە.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست پشتبەست بە سەرچاوە ئاگادارەکان لە ڕاپۆرتێک بڵاوی کردۆتەوە کە چەند بەڵگەنامەیەکی هەستیار و نهێنی لە ماڵەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەلایەن FBIـەوە دۆزراوەتەوە.

هەروەها ئەوەش هاتووە، کە  یەکێک لە بەڵگەنامەکان پەیوەندی بە وردەکاری کاری هەواڵگیری سەبارەت بە چین هەیە، هەروەها یەکێکی دیکە لە بەڵگەنامەکان پەیوەندی بە بەرنامەی مووشەکی ئێرانەوە هەیە.

لە ڕاپۆرتەکە جەخت کراوەتەوە کە ئەو بەڵگەنامانە لە هەستیارترین بەڵگەنامەکانن لەناو ئەو بابەتانەی کە لەلایەن FBIـەوە دۆزراونەتەوە.

ڕۆژنامەکە لە زاری شارەزایانەوە ڕایگەیاندووە، ئاشکراکردنی ئەو زانیاریانەی لەم بەڵگەنامانەدا هەن، مەترسی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت، لەوانە مەترسی خستنەسەر ئەو کەسانەی کە یارمەتی هەواڵگری ئەمریکا دەدەن و هەوڵەکانی کۆکردنەوەی زانیاری تێک دەدەن.

وەزارەتی داد لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە لەسەر گواستنەوەی تۆمارەکانی حکوومەت لەلایەن ترەمپەوە، لەنێویاندا نزیکەی 100 بەڵگەنامەی نهێنی، بۆ خانووبەرەی تایبەتی خۆی لە فلۆریدا، دوای ئەوەی لە مانگی 01ـی 2021 پۆستەکەی جێهێشتووە، کە ئایا یاساکەی شکاندووە یان نا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.