Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:24

سبەی مووچەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت

کوردستان TV
100%

رۆژی پێنجشەممە، 29.9.2022، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ‎بەهۆی رێكخستنی هۆڵەكانی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و پشووی رۆژی دووشەممەوە، بڕیاردرا رۆژی سێشەممە رێككەوتی 04-10-2022 دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت .
 بەگوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی سبەی یەكشەممە 23-10-2022 مووچەی مانگی ئەیلوول-ی ، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، دابەش دەكرێت.
هەر بە گوێرەی خشتەكە رۆژانی دووشەممەو سێشەممە 25،24، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول دێت.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.