Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:05

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 6 قوتابی كچ ده‌ڕفێنن

کوردستان TV
100%


لەم ڕۆژانەی دوایدا، 6 قوتابی  کچ" كه‌ خەڵکی جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشانن  بە ناوه‌كانی کیمیا عەلی مورادی، سەندووس یەعقووبی، هێرۆ نووری، ئێلینا ڕەنجبەر، ڕەها سەبووری و سارا کەرەمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانه‌وه‌ ڕفێندراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کیمیا عەلی مورادی، سەندووس یەعقووبی، هێرۆ نووری، ئێلینا ڕەنجبەر، ڕەها سەبووری سارا کەرەمی کە هەموویان تەمەنیان 17 ساڵە، لەم ڕۆژانەی دواییدا دوای هێرشی هێزە حکومەتییەکان بۆ سەر یەکێک لە قوتابخانەکانە دواناوەندییەکانی کچان لە جوانڕۆ دەستگیركراون.

هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەمم شەش کچە مێرمنداڵە لەبەردەستدا نییە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.