كاربەدەستانی فڕۆكەخانەی میامی ڕایانگەیاند فڕۆكەوانێكی كوبا بە فڕۆكەیەكی بزوێنەری ڕووسی لە وڵاتەكەی هەڵاتووە و بەرەو ئەمریكا ڕۆیشتووە و ڕۆژی هەینی لە فلۆریدا نیشتەوە.
هەمان سەرچاوەكان رایانگەیاندووە كە فڕۆكەیەكی ئەنتۆنۆڤ AN2 كە لە رووسیا دروستكراوە، لە فڕۆكەخانەی دیدكۆلیێر لە شاری ئێڤەرگلاس لە باشووری فلۆریدا لە دەوروبەری كاتژمێر 15:30 خوولەكی بە كاتی گرینیتش نیشتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، فڕۆكەوانی فڕۆكەكە رایگەیاندووە، "لە وڵاتەكەی هەڵهاتووە و لە سانكتی سپیریتسەوە هاتووە" كە ناوچەیەكە لە ناوەندی وڵاتەكەیدایە.
ماڵپەڕی هەواڵی "سایبێركۆپا" كە هەواڵەكەی بڵاوكردووەتەوە، ڕایگەیاندووە كە فڕۆكەوانەكە ناوی روبن مارتینێزە، ئەویش لە كۆمپانیای خزمەتگوزاری ئاسمانی كوبا كاردەكات.
ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی كوبا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی نەبوونی كەرەستەی بنەڕەتی و خراپترین قەیرانی ئابووری لە دوورگەكەدا لە ماوەی سی ساڵدا، وڵاتەكەیان بەجێهێشتووە، بۆ ئەوەی هەوڵی گەیشتن بە ئەمریكا بدەن.
بەپێی ئامارەكانی پۆلیسی سنوورەكان، لە نێوان مانگی تشرینی یەكەمی 2021 بۆ ئابی 2022 نزیكەی دوو سەد هەزار كوبایی لە سنووری ئەمریكا دەستگیركراون، لەكاتێكدا لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا سی هەزار كەس دەستگیركراون.
فڕۆكەوانێكی كوبی بە فڕۆكەیەكی ڕووسیەوە بەرەو ئەمریكا هەڵهات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.