گرووپێكی هاككەر دزەیان كردووەتە ناو سیستەمی ئیمەیڵی ناوخۆیی كۆمپانیای پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی ئێران و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی زانیارییەكانیان كردووە.
ئەو گرووپە بە ناوی "پاداشتی ڕەش" مۆڵەتی 24 كاتژمێری داوەتە ڕێژیمی ئێران بۆ ئازادكردنی هەموو دەستبەسەركراوانی سیاسی و خۆپیشاندەران.
هەروەها هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی بەڵگەنامەی كردووە كە كاریگەری لەسەر "پڕۆژەی ناوەكی دەبێت، بە گوێرەی راگەیەنراوەكەی ئەو گرووپە.
ڕێكخراوە مرۆییەكان ترسیان دەربڕیوە لەوەی ئەو چالاكە ئێرانیانەی كە لە كاتی سەركوتكردنی ئەو ناڕەزایەتیانەدا دەستبەسەر كراون كە بەهۆی مردنی ژینا ئەمینیەوە سەریهەڵداوە، مەترسی ئەشكەنجەدان یان تەنانەت مردنیشیان لە پشت مێزی دادگاوە هەیە.
هاككەرەكان دزەیان كردە ناو دەستەی وزەی ئەتۆمی ئێران.. هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی بەڵگەنامەكان دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.