2 ناوبژیوانی كورد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی یاریزانی شه‌تره‌نجی خانزاد به‌شدارن له پاڵه‌وانێیه‌تی شه‌تره‌نجی عه‌ره‌بی
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه پاله‌وانێیه‌تی شه‌تره‌نجی ووڵاتانی عه‌ره‌بی له‌وڵاتی سووریا ده‌ستی پێكردووه.
پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی ووڵاتانی عه‌ره‌بی به به‌شداری 145 یاریزانی كوڕ و كچ له‌شه‌ش ووڵاتی عه‌ره‌بی له‌رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستی پێكردووه و تا رۆژی 27 ى 10 ى 2022 به‌رده‌وام ده‌بێت.
له لێدوانێكدا، د.دلزار حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له‌هه‌رێمی كوردستان یانه‌كه‌مان به‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تره‌نجی عێراق به‌سێ یاریزان به‌شداره كه بریتین له‌هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان( سارا مه‌سعود ، په‌روا پشتیوان، ئاریكار ئومێد) .
هه‌روه‌ها د.دلزار حه‌مه ساڵح گوتیشی، هه‌ر له پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له پشتیوان ئه‌حمه‌د و ئیمان ئه‌كبه‌ر محه‌مه‌د داوه‌ری له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌شداری كردنی یاریزانانمان له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا به‌ناوی عێراق ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه بۆ وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، چونكه ئه‌م به‌شدارییه دەستكەوت و ئامانج و بەرهەمی لەمێژینەی یانه‌كه‌مانه له‌یاری شه‌تره‌نج له‌هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها د.دلزار حه‌مه ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیوا ده‌خوازین وه‌ك جارانی پێشوو پاڵه‌وانانمان له یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقدا بتوانن ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر و مێژوویه‌كی دیكه له‌یاری شه‌تره‌نجی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق بنووسنه‌وه.
سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌كۆتایشدا سوپاسی توانا به‌هێزه‌كانی هه‌ریه‌كه له ناوبژیوانانی نێوده‌وڵه‌تی كورد پشتیوان ئه‌حمه‌د و ئیمان ئه‌كبه‌ر محه‌مه‌د ده‌كات، كه‌وه‌ك شانازیی و مێژوویه‌ك داوه‌ری ئه‌م پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ن ئه‌مه‌ش مێژوویه‌كی پڕشنگداره بۆ یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.