کەشناسێکی شارەزا ڕایدەگەیەنێت: لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە پێشبینی چالاکبوونەوەی ھەورەکان دەکەین لە ئاسمانی ناوچەکەدا بەشێوەی تاوەبارانی بەخوڕ و ڕوودانی ھەورە تریشقە.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە پێشبینییەکدا كه لهههژماری تایبهت بهخۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتی فهیس بووك بڵاویكردووهتهوه: لە ئێستاوە کەش تا کاتەکانی نیوەرۆ زیاتر ئاسایی دەبێت و لە کاتەکانی نیوەرۆ بەدواوە پێشبینی چالاکبوونەوەی ھەورەکان دەکەین لە ئاسمانی ناوچەکەدا بەشێوەی تاوە بارانی بەخوڕ و روودانی ھەورە تریشقە، بەتایبەت بەرێژەی زیاتر لەناوچە شاخاوی و جیاجیاکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین کاریگەری دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی دیکە ئەگەری باران بارین کەمتر دەبێت.
راشیگهیاندووه، تاوهكو کاتەکانی ئێوارە ئەم دۆخە بەردەوامی دەبێت دواتر لەسنوری پارێزگای دھۆک کۆتایی پێدێت و لەکاتەکانی شەو درەنگدا بۆ بەرەبەیانی سبەی یەکشەمە قۆناغی کۆتایی ئەم ناسەقامگیریە لە بەشێکی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین دەستپێدەکاتەوە.
ئاراس جەبار ئاماژهی بهوهشكردووه، سبهینێ ئەگەری چالاکبوونەوەی چەند تاوێکی بەلێزمەی باران و ھەورە بروسکە دەبێت دواتر کۆتایی پێدێت لەسەرجەم ناوچەکاندا.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ 22- 10- 2022
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمدا لەگەڵ بارینی باران لە هەندێ کات و شوێن هەورە تریشقەی لەگەڵدایە, لەکاتەکانی شەودا گاریگەریەکەی کەمتر دەبێتەوە.
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە ( ٣ تا ٥ ) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 10 - 20 کم/س.
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا
مەوداى بینین / 6 -9 کم
پلەکانی گەرما / لەسەرنەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە
سبەی 23- 10- 2022
کەش/ ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە کاتەكانی زوودا, پاشان دەگۆرێت بۆ پەڵە ساماڵ و پەڵە هەور.
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (٢ تا ٣ ) پڵە بە بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
خێراى با / 05 - 15 کم/س.
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا
مەوداى بینین / 8 - 10 کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 28
سلێمانی : 27
دهۆک : 27
کەرکوک : 31
هەڵەبجە : 29
زاخۆ : 28
سۆران : 26
گەرمیان : 35
بەشى پێشبینى / 22- 10- 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.