Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:28

ئه‌مشه‌و له‌لالیگادا ڕیاڵ مه‌درید رووبه‌رووی سیڤیلیه‌ ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی یازده‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر ده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ میوانداری یانه‌ی سیڤیلیه‌ ده‌كات.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه‌ یاریزانانی ڕیال دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی سازكرد، تیبۆ كۆرتوای به‌لجیكی و گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی یانه‌ی شاهانه‌ دوای چاك بوونه‌وه‌ی پێكانی به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی گه‌ڕایه‌وه‌ مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی و بۆ یاریكردن ئاماده‌یه‌.
 هاوكات هه‌ردوو یاریزان دانی سیبایۆس و ماریانۆ دیاز هێشتا پێكانیان به‌ ته‌واوی چاك نه‌بۆته‌وه‌و له‌ ڕیزی یانه‌ی شاهانه‌ دابڕاون، ڕیال مه‌درید به‌ كۆكردنه‌وه‌ی بیستوهه‌شت خاڵ له‌ سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و سیڤیلیه‌ش ئه‌نجامه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا وه‌ك پێویست نیه‌و به‌ ده‌ خاڵ له‌ پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ند دێت.
 له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ری ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند كه‌ تیپه‌كه‌ی له‌ باودۆخێكی باش دایه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر هه‌مان ئاستی به‌رزی خۆیان به‌رده‌وام بن، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ له‌ هه‌موو یاریه‌ك ده‌به‌نه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر یاریه‌ك بارودۆخی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، ڕاهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ گوتیشی، سیڤیلیه‌ تیپێكی تۆكمه‌یه‌و له‌ ڕووی تاكتیكی یاریكردن له‌ ئاستێكی به‌رز دایه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و بارودۆخه‌ سه‌خته‌ی ئێستای تێپه‌ڕێنێت، بۆیه‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م تیپه‌ ئاسان نیه‌و له‌ یاریه‌كه‌دا ئه‌ركمان سه‌خت ده‌بێت.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.