Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:27

به‌رازێك رووداوێكی هاتووچۆی له‌هه‌ولێر دروست كرد و گیان له‌ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


 رووداوێكی هاتووچۆ له‌هه‌ولێر قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22 ى 10 ى 2022، فازڵ حاجی، گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه‌ : کاتژمێر11:30ی شەوی ڕابردوو، لەسەر ڕێگه‌ی سەرەکیی (هەولێر - کەرکووک) لە نزیک گوندی تەتەراوە، کیایەکی تایبەت کە بەرەو هەولێر دەهات وسەرجەم ئەندامانی خێزانێکی تێدا بوو کە 6 کەس بوون، بەهۆی خۆکێشانی بە بەرزاێکی کێوی کە لەناکاو لە شەقام پەڕییەوە کۆنتڕۆڵی لە دەست دا و لە دواییشدا وەرگەڕا.
راشیده‌گه‌ێنێت: لە ده‌رئەنجامی ڕووداوەکە کەسێک گیانی لەدەست دا و 5 کەسی تریش زامدار بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.