Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:32

ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی سێزده‌می خولی ئینگلته‌را چێڵسی میوانداری مانچسته‌ر یونایتد ده‌كات

کوردستان TV
100%

له‌ یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی سێزده‌می خولی ئینگلته‌را، كاتژمێر حه‌وت و سیی خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره‌ به‌ كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی چێڵسی میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌كات.
 له‌م وه‌رزه‌دا ئاستی هه‌ردوو یانه‌ جێگیر نیه‌و له‌ هه‌ڵبه‌زو دابه‌زین دایه‌، چێڵسی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی بیست خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دایه‌و مان یونایتدیش به‌ نۆزده‌ خاڵ له‌ خانه‌ی دوای ئه‌و دێت.
 ئه‌م یاریه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ تێكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی مان یونایتد له‌گه‌ڵ ئێریك تین هاگی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی بۆته‌ باسو خواسی گه‌رمی میدیاكان، به‌م دواییه‌و به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وت و كاردانه‌وه‌كانی كریستیانۆ له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی تین هاگ، كارگێڕی مان یونایتد كریستیانۆی سزاداو له‌ یاری ئه‌مرۆ ئێواره‌ دووری خسته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا، كریستیانۆ له‌ په‌یامێكدا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ته‌واوی كاروانی وه‌رزشی خۆیدا ڕێزی هاوكاران و ڕاهێنه‌ران و ڕكابه‌رانی گرتووه‌و هه‌ر واش ده‌مێنێته‌وه‌.
 كریستیانۆ ئاشكراشی كرد كه‌ له‌ پاڵپشتی و هاوكاریكردنی مان یونایتد به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌م زووانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی.
 


                                                    

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.