له ده‌ست پێكی گه‌ری یازده‌می خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی یۆڤنتۆس میوانداری یانه‌ی ئیمپۆلی كرد‌و به تۆمار كردنی چوار گۆل سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی له میوانه‌كه‌ی وه‌رگرت.
یاریه‌كه له‌شاری تۆرینۆو له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ستادیۆم به‌رێوه چوو، له‌گێمی یه‌كه‌م میوانداره‌كان به گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش له خوله‌كی هه‌شت له‌لایه‌ن یاریزان مۆیس كین تۆمار كرا ، له گێمی دوه‌میش خاوه‌ن مال باشتر ده‌ركه‌وتنه‌وه له خوله‌كی په‌نجاو شه‌ش ویستۆن ماكینی گۆلی دووه‌می له سوودی خانمه پیره‌كه تۆمار كرد .
له خوله‌كه‌كانی هه‌شتاو دوو نه‌وه‌ت ئه‌دریان رابیۆ دوو گۆلی دیكه‌ی بۆ یۆڤنتۆس تۆمار كرد‌و یاریش به‌ئه‌نجامی چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی پێ هات و یۆڤنتۆس پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی تۆمار كرد‌و به كۆكردنه‌وه‌ی نۆزده خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی و ئیمپۆلیش تووشی چواره‌م دۆراندن هات و به یازده خال له پله‌ی یازدهم دێت .
له‌خولی ئیتاڵیا یۆڤنتۆس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئیمپۆلی تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.