له ده‌ست پێكی گه‌ری دوازده‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی پاریس سانجێرمانی پاله‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و به‌ئه‌نجامی سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئهجاكسیۆی میوانداری برده‌وه .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای فرانسوا كۆتی له ئه‌جاكسیۆ به‌رێوه‌چوو ، له گێمی یه‌كه‌م میوانه‌كان به گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش كلیان مباپێ له خوله‌كی بیست‌و چوار تۆماری كرد . له گێمی دووه‌میش میوانه‌كان كۆنترۆلی یاریگایان كردبوو له خوله‌كی حه‌فتاو نۆ لیۆنێل میسی گۆلی دووه‌می بۆ یانه پاریسیه‌كه زیاد كرد كه ئه‌مه‌ش شه‌شه‌م گۆلی میسی بوو له‌م وه‌رزه تۆماری بكات .
له خوله‌كی هه‌شتاو دوو كلیان مباپێ گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد كه هاوكات گۆلی ده‌یه‌می یاریزانه‌كه بوو له‌م وه‌رزه تۆماری بكات و له پله‌ی یه‌كه‌می گۆلكارانی خوله‌كه دێت ، یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و پاریس ده‌یه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد‌و به سی‌و دوو خال له پله‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه مایه‌وه ، یانه‌ی ئهجاكسیۆش تووشی هه‌شته‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی هه‌شت خاله‌و له پله‌ی هه‌ژده‌می ریزبه‌ندی دێت .
له‌خولی فه‌ڕه‌نسادا پاریس سانجێرمان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌جاكسیۆ تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.