Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:33

له‌خولی پورتوگالدا به‌نفیكا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر پۆرتۆ تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ میانی خولی یانه‌كانی پرتوگال و له‌یاری لوتكه‌ی گه‌ری ده‌یه‌می خوله‌كه‌ یانه‌ی به‌نفیكای خاوه‌نی پله‌ی سێیه‌می پارسال بووه‌ میوانی یانه‌ی پۆرتۆی پاله‌وانی پارسالی خوله‌كه‌و له‌ئه‌نجامدا میوانه‌كان به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا .
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای دراگاو به‌رێوه‌ چوو ، له‌گه‌ل فیكه‌ی ده‌ست پێكی یاری یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ ده‌ستیان كرد به‌ هێرش بردن بۆسه‌ر گۆلی یه‌كتری به‌مه‌به‌ستی تۆمار كردنی گۆل ، به‌مه‌ش یاریه‌كه‌ توندو تیژی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و له‌ خوله‌كی بیست و حه‌وت ناوبژیوان به‌كارتی سوور یاریزانی یانه‌ی پۆرتۆ ستیڤن ئه‌نتۆنیسی كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌هۆیه‌وه‌ خاوه‌ن مال یاریه‌كه‌یان به‌ ده‌ یاریزان ته‌واو كرد.
له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی حه‌فتاو دوو رافا سیلڤای پرتوگالی تاكه‌ گۆلی یاریه‌كه‌ی له‌ سوودی میوانه‌كان تۆمار كردو یانه‌ی به‌نفیكا نۆیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی نوسیه‌وه‌و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی بیستو هه‌شت خال پارێزگاری له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كدرو یانه‌ی پۆرتۆش تووشی دووه‌م دۆراندن هات و به‌ بستو دوو خال له‌ پله‌ی دووه‌م مایه‌وه‌ 
شایه‌نی باسه‌ له‌ مێژووی خۆیاندا به‌نفیكا سیو حه‌وت جار بۆته‌ پاله‌وانی خوله‌كه‌و پۆرتۆش بۆ سی جار نازناوی خولی یانه‌كانی پرتوگالی به‌ده‌ست هێناوه‌ .
   


                                                         

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.